|
بهرکۆڵێك له سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شت
بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك گه‌ر
لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکه‌ی له‌ژیارو چۆنیه‌تی
هزرو ئاینی ئه‌و نه‌ته‌وه پێویسته زانیاریه‌کی
دروست هه‌بێت له مێژوو وفه‌رهه‌نگی ئه‌و
گه‌له....
دیاره بابه‌تێکی به‌و شێوه پێویستی به وه
هه‌یه که ئاگاداری مێژوونوسانی ناوچه‌که‌و،مێژوونوسانی
گه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها مێژووناسانی نه‌ته‌وه‌که به‌هه‌مان
شێوه زانیاری ووردت هه‌بێت.
هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م وای
لێکردم که ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شی خوێنه‌ران
گه‌له‌که‌م بکه‌م تا به‌م به‌رکوڵه بکه‌ین
وبتوانم ئاینی نه‌ته‌وه‌که‌م.... بخه‌مه به‌ر چاوی
خوێنه‌ر .
له دوای دروست بوونی گه‌ردوون دایکی گه وره‌مان
که زه‌مینه که‌وته ناو ئه‌م.. گه‌ردوونه‌وه
له ده‌وری خۆر وه‌ك په‌روانه ده‌سوڕێته‌وه ئه‌و
هه‌ساره‌یه‌ی لێ ده‌رچوو که ئێستا ئێمه‌ی له
سه‌ر ده‌ژین و ناونرا زه‌وی.
به‌م زه‌مینه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی به‌خۆیه
بینیوه که مێژوو نوسان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م
بۆ چوونه هاوڕان له‌گه‌ڵ زانایانی (جیۆلۆژی).
ده‌توانین به سێ گۆڕانکاری سه‌ره‌کی یان سێ
قۆناغی سه‌ره‌کی ناوی لێبنێین:
یه‌که‌م قۆناغ: قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك
له‌م زه‌ویه،که ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به لاکه‌شی
خۆیه‌وه وه‌ستاوه ناوی لێنراوه مانگ.....؟
دووه‌م قۆناغ :سه‌رده‌می زیوی یان سه‌رده‌می
به‌فرین(عالم الطباشیري)که ئه‌م سه‌رده‌مه
پیوه‌ندی دارهبه به‌گۆڕانکاری سه‌رده‌می
یه‌که‌مه‌وه.....؟
سێیه‌م قۆناغ:سه‌رده‌می ئاوی یاخود سه‌رده‌می
لافاوه‌که‌ی نوح(علیه سلام).. ناوزه‌نگ
ده‌کرێت.....؟
به هه‌رجۆرێك بێت باسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر
ئه‌وه نیه ئێستا،به‌ڵکو ئه‌مه ته‌نها
نهێنیه‌که به‌جێ دێڵین بۆکاتی خۆی،له به‌ر
ئه‌وی ڕێ وشوێنی مێژوو نوسان
وون نه‌که‌ین وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌کی بوون ته‌نها
لێره‌وه وویستم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و
دڵۆپه له ده‌ریای زانست و زانیاری له زانستی
بوون ،مه‌به‌ستی ئێمه سه‌ره‌تایی دروست بوونی
مرۆڤه که چۆن ده‌ستی به ژیان و ژیار کردوه.
ئه‌م سه‌ره‌تایه ته‌نها بۆ چونه ناو
بابه‌ته‌که بوو.......!
په‌یدا بوونی مرۆڤ
ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی مێژوونوسانی جیهان
یه‌كگرتون له سه‌ری له‌دوای
ووشك بوونه‌وی زه‌وی و لێکترزانی قاره‌کانی،
ژیانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی
گرتوه، پێشترئاماژهم بۆ کرد مێژوونوسه
ئاینیه‌کان به لافاوه‌که‌ی نوح ...
(علیه‌سلام)ناوزه‌نگی ده‌که‌ن.
وه‌هه‌روه‌ها مێژوو نوسانی تریش به سه‌رده‌می
ئاوی ناویان بردوه .
به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ردوولا یه‌ك گرتوون له
سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌ساته ڕویداوه وه
له زۆربه‌ی ئاینه‌کانی ئاسمانی‌دا باس کراوه
وه‌ك ته‌ورات، قورئانی پیرۆز باسی لێوه کردوه
وه زانایانی ئه وبواره باسیان کردوه
سه‌ره‌تایی باسهکامان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات
:
چۆن مرۆڤ ژیاری ده‌ست
پێکردوه
بۆ به‌ر کۆلێکی لام شێوه‌یه ده‌بێت پشت به
چوار سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌کی ببه‌سرێت.
یه‌که‌م :پاش ماوه دێرینه‌کان
دووه‌م: کتێبه مێژوویه کۆنه‌کان
سێیه‌م: مێژوو ناوچه‌که
چواره‌م: گه‌ڕۆك و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان
خوێنه‌ری به‌رێز تائێستا زانستی زه‌مین ناسی
ته‌مه‌نی زه‌ویی له سه‌دان
ملیۆن ساڵ به زیاتر داناوه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی
که باس له دروست بوونی مرۆڤ ده‌کات ده‌ڵێت مرۆڤ
بۆ یه‌که‌م جار له (سراندیب) له خوارووی هندستان
که (سیلان) ی ئێستا ده‌کات، به‌ڵام ته‌ورات
ده‌ڵێت له عه‌ده‌ن دروست بووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م
باسه‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین به‌ره‌و پله‌کانی جۆری
ڕه‌گه‌ز هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت
که کۆنترین مرۆڤ له ناوچه‌ی شانه‌ده‌ری کوردستان
دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه نییه له سه‌ر
ئه‌وه‌ی که پێش ئه‌م مرۆڤه مرۆڤی تر نه‌بووبێت
مه‌به‌ستم له کۆنیه‌تی له هه‌مان کاتدا مرۆڤی
له‌و چه‌شنه له ئه‌وروپا و هند ستان و رووسیاش
دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی مێژوو نوسان ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ده‌که‌ن به سێ
به‌شه‌وه
1 ره‌گه‌زی ڕه‌ش
2 ڕه‌گه‌زی سپی
3 ڕه‌گه‌زی سوور
که مێژوونوسانی ئایینی ئیسلام و جوله‌که
و.....هتد ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی
نوح که بریتی بوون له سام و حام ویافث یان
(یافتی)، به‌ڵام مێژوونوسانی تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه
بۆ که‌ش و ئاووهه‌وای ناوچه‌کان ئه‌وه‌ی لێره‌دا
ئه‌مانه‌وێت بیڵێین که سام یان شام، سامی یان
شامی که نه‌وه‌ی نوحه ووشه‌ی ئاری به‌کار هاتوه
بۆ ئه‌م ڕه‌گه‌زه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر په‌رست
بوون.
ووشه‌ی ئاری له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
ووشه‌ی ئاری له دووبه‌ش پێك هاتوه (ئار) و (ی)
که له زمانی ماددو پارسه‌کان و هنده‌کاندا یه‌ك
سه‌رچاوه‌ن ئه‌ویش به مانای ئاگر هاتوه، وه
بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ناوه یان تصریفی ئه‌م ناوه
بریتیه له ووشه‌کانی (ئایر، ئاور، ئاهر، ئاهێر،
ئاتر، ئاگر وه ئاری) ووشه‌کانی له زمانی پارسیدا
بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی بریتیه له (هێر، ئاذر، ئاتر وه
ئاری) ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رده‌مه کێوی ده‌ماوه‌ند
بورکانێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. واته ئه‌وانیش له‌و
ناوچه‌یه‌دا بوون له ترسی ئه‌و بورکانه بوون به
ئاگر په‌رست بۆیه نازناوی ئاریان هه‌ڵگرتوه، وه
له ئاوێستاشدا باسی ئه‌م گڕکانه کراوه که
ده‌ماوه‌ند به کێوی (هارا) ناوزه‌نگ کراوه.
نه‌ته‌وه و هۆزه‌کانی ڕه‌گه‌زی ئاری به
شێوه‌یه‌کی گشتی بریتیه له:
1- ئهنردان: بریتی بوون له هینده‌کان
ودانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌ند و پێنج ئاو (پنجاب) و
سیك و کشمیر.
2- لاتین: پێك هاتوون له فه‌ڕه‌نسی، ئسپانی،
پرتغالی، ئیتالی و ڕۆمانی.
3- جه‌رمه‌ن: له هۆزه‌کانی ئه‌ڵمان و ئینگلیز
سایکس و ئه‌سکه‌نده‌نافیا وگورگ پێك هاتوون.
4- ئۆسلاو: بریتین له ڕووسه‌کانی
پۆڵه‌ندا(لهستان)و سرب و چیکی.
5- سلت: پێك هاتوون له بوومیه‌کانی ئه‌وروپای
ڕۆژئاوا
6- هایی: ئه‌مانه ئه‌رمه‌نه‌کانن که
ئاراراتیشیان پێ ئه‌ڵێن.
7- بلاچ: له دانیشتوانی به‌لجیکاو بولغار یا پێك
دێن.
8- چهغزی: به‌شکێن له ڕووسه‌کان و سهقالیبهکان
که له سه‌مه‌رقه‌نده‌وه بۆ ئه‌و ناوه کۆچیان
کردوه که سه‌گلاوی یا (سوغندی)شیان پێ ئه‌ڵێن.
9- ئابادیان: که ئابادانیشیان پێ ووتون.
10- ئادیان: که ئازادیانیان پێ ووتون ئه‌مانه
له‌و ئاریانهن که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ئه‌چێته‌وه
سه‌ر ئازاد ئابادان.
11- ئاجامی ئه‌مانه بریتین له ئاریه‌کانی
بنه‌ماڵه‌ی (یاسان جام) که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
(شای مههبول) له زنجیره‌ی یاسانیهکانن.
12- مادایان: پێك هاتوون له‌و ئاریانه‌ی که له
نه‌وه‌ی (مادا) ی کوڕی یاخت کوڕی نوحن هۆزه‌کانی
(کورد، ئه‌لوار، گیلان، ده‌لیم وه خه‌زران) له‌م
به‌ره‌یه‌ن.
ئه‌مانه به‌گشتی ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی ئارین.
په‌یدا بوونی کورد
وه‌ك باسمان کرد کورد له ڕه‌گه‌زی ئاریه له
سه‌رده‌مێکی نه‌زانراوه وه یان چه‌ند هه‌زار
ساڵێك پێش زایین کۆچیان کردوه بۆ کوردستان که
کورد له مادده‌کانیش کۆنترن که به کورد و مادد
یان ووتوه ماددیان، به‌ڵام زۆر جار له سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایی که‌وتونه‌ته
شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئاوانیش هه‌ر به مادد
ناسراون.
کوردستانیش ده‌که‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه
به درێژای ڕووباری دیجله و چیاکانی زاگرۆس وه
تا که‌نداوی عومان ڕۆشتوه، له ڕۆژئاواش به
درێژای ڕووباری فورات ڕۆشتوه به درێژای زنجیره
شاخی (تورسب) تا سوریا و شامات و که‌ناری ده‌ریای
سپی بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌مه به‌گشتی جوگرافیای کوردستان ده‌گرێته‌وه
که ته‌نها ئینساکلۆپیدیای ئیسلامی دانی به‌م
جوگرافیایه‌دا ناوه، وه له مێژوه‌که‌ی ئه‌مین
زه‌کی به‌گدا له سه‌ره‌تادا باسی لێوه کردوه.
هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی
سه‌ره‌کی هه‌رچه‌نده مێژوونوسان کورد به‌وه
زیاتر ناوزه‌نگ ده‌که‌ن له‌و حه‌وت هۆزه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که هه‌موو مێژوونوسان له سه‌ری
یه‌کگرتوون به ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کانیشه‌وه وه به
هه‌مان شێوه مێژوونوسانی ناوچه‌که وه
مێژوونوسانی کورد.
یه‌که‌م: گۆتی یان (جودی) ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێیه‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و
ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی
هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك.
چواره‌م: کاردۆخی یان کاری
پێنجه‌م: هۆری
شه‌شه‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
حه‌وته‌م: مادد
به‌و نیشتمانه‌ی که پێی ده‌وترێت کوردستان
بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که کوردی پێدا تێپه‌ڕ بووه
به‌ڵگه‌ی مێژووی پاشماوه دێرینه‌کان وا باسیان
کردوه که کوردیان به پێنج سه‌رده‌مدا دابه‌ش
کردوه.
1- سه‌رده‌می پێش مێژوو: که چه‌ند هه‌زار ساڵێك
پێش زاین تا ساڵی 3600ی پێش زاین که گۆتیه‌کان
دوو سه‌ده حوکمیان کردوه ئه‌ویش به له
ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای (نه‌رامسینی کوڕی سه‌رگۆن)
به ده‌ستی گۆتیه‌کان که ئه‌م مێژووه زۆر ڕوون و
ئاشکرا نییه.
2- سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌که‌د و
ئاشوری و عیلامیهکاندا ساڵی 3600ی پ.ز تا ساڵی
853ی پ.ز واتا کاتی فه‌رمانڕه‌وایی (که‌یقوبادی
کوردی) یان سه‌رده‌می دروست کردنی ده‌وڵه‌تی
مادد.
3- له ساڵی 853ی پ.ز تا 550ی پ.ز به سه‌رده‌می
له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای مادد به‌ده‌ستی
(که‌یخوسره‌وی گه‌وره‌ی پارسیا که به سیروس اعظم
) ناوبانگی ده‌رکردبوو ده‌ست پێ ده‌کات له دوای
ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی(که‌یخوسره‌وی
گه‌وره) مادده‌کان ده‌بنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی
پارسیا.
4- 550ی پ.ز تا سه‌رده‌می که‌یخوسره‌وی گه‌وره
کورده‌کان جاروبار فه‌رمانڕه‌واییان کردوه به‌ڵام
زیاتر هه‌ر ژێر ده‌سته بوون.
5- کورده‌کان له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلام
به‌دواوه: ئه‌ویش مێژوونوسان به سێ قۆناغی گرنگ
باسیان کردوه.
ئه‌مانه‌ی که خستمانه ڕوو ته‌نها بۆ ناساندنی
کورد بوو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ڕووی سیاسی و
ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای کورده‌کانه‌وه بدوێین
له ڕاستیدا ناتوانین به‌چه‌ند نوسینێك وه
به‌ڵکو به‌چه‌ند په‌ڕتوکێکیش ڕوونیان
بکه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ته‌نها بۆ ناساندنی
کورد و کوردستانه.
ئایینی کورد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان زیاتر له نه‌وچه
شاخاویه‌کاندا ژیاون زۆر تێکه‌ڵ نه‌بوون به
نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان به تێڕامانی
خۆیان په‌رستنیان کردوه.
په‌رستنه‌کانیشیان بریتی بووه له شته
سروشتیه‌کان وه‌ك (دار، مانگ، ڕۆژ،گا....هتد)
هه‌موو جۆره شتێكی سروشتی له‌م بونه‌دا سودی به
مرۆڤ گه‌یاندبێت ئه‌وان ده‌یان په‌رست، به‌ڵام
مێژوونوسان سه‌ره‌تای ئایینی کورد ده‌گه‌ڕێننه‌وه
بۆ( فیتیشیزم) یان (ئه‌نیمیسیسم) واتا بت په‌رستی
وه پاشان ئایینی کورد له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونیان به
هۆزه‌کان و دروست کردنی فه‌رمانڕه‌وایی مادد یان
ئایینی ئاریه‌کان له‌و ناوچه‌دا به گشتی بریتی
بوه له ئاینی (ودا) که له هینده‌کانه‌وه
وه‌ریان گرتبوو، وه پاشان ئه‌م ئایینه وابه‌ست
بوو به کورده‌کانه‌وه که گۆڕا به ئایینی
(واردنا) که ئه‌م خوایه ته‌نها په‌یوه‌ست بوو
به مادده‌کانه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن
هنده‌کانیش په‌رستویانه، وه پاش سه‌رهه‌ڵدانی
ئایینی بودایی له ناو مادده‌کان و پارسه‌کاندا
ده‌ستی پێ کردوه و به مهر په‌رستی خۆی
ناساندوه. مادده‌کان و پارسه‌کان بڕوایان وابوه
که مهرپه‌رستی خوایه‌کی گه‌وره‌تر بوه له
هه‌موو خواکانی تر وه پاشان ئه‌م ئایینه‌شیان
به‌جێ هێشتوه ڕوویان کردوه‌ته ئایینێکی که که
ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هنده‌کان
ئه‌م ئایینه ناوی (میترا ئیسیسم) بووه. که له
سه‌ر بناغه‌ی ئاگر په‌رستی هێزه سروشتیه‌کان
دانراوه وه‌ك ( باو تۆفان و جوانی و ئاسمان و چیا
و جه‌نگه‌ڵ و شه‌و) کورد به‌سه‌رده‌مێکی که‌دا
تێپه‌ڕیوه که پێی ده‌وترێت سه‌رده‌می جاد و
سحربازی.
ئه‌م ئایینه زۆر بره‌وی هه‌بوه خه‌ڵکی ساده و
پیاو چاکه‌کانی کوردیش ده‌بوو له سحرو جادو
شاره‌زا بونایه ته‌نانه‌ت پیاوه ئاینیه کانیش
له سحر شاره‌زا بوون واتا سحر پیشه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه.
ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر بنه‌مای خوایه‌ك دامه‌زراوه
که دوو فریشته‌ی له ژێر ده‌ستا بووه به ناوی (
ڕاشنو وه سه‌ر ئوشنا) له ژێر فه‌رمانڕه‌وای
خواکه‌یاندا بووه که ناوی (میترا دانه) که
فریشته‌کان سزای خراپه‌کاران ده‌ده‌ن وه بێجگه
له‌م خوایه بڕوایان به خوای خواکان بووه که
ناوی ( ئێزه‌دی یان ئێزده‌کان) بووه.
ئه‌و خوایه‌ی تریش بریتی بوه له (میترا) که
خوای ڕووناکی بووه وه (ئاگنی) خوای ئاگر و(ئیبن
دارا) که خوای سروشت و هه‌وره‌بروسکه بووه،
خوای (وارونه) خوای ئاسمان و (ئاناهیتا) خوای
ئاو، وه بێجگه له‌م خوایانه خوای که‌شیان
په‌رستوه وه هه‌روه‌ك باسمان کرد خوای خواکان
(ئێزه‌دی) بووه، به‌ڵام خوای ئاگر به‌ڕیزترین خوا
بووه لای کورده‌کان وه ئاگریش ڕێزێکی تایبه‌تی
هه‌بوه وه پیاوانی ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد
به (ئه‌تروبان یان ئاگره‌وان) ناو ده‌بران،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م دروشمه
ئایینیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوه (ووته‌ی
چاك، كرداری چاك) کاریان پێ کردوه، به‌ڵام له
دوای ئه‌م ئاینه‌نانه گرنگترین ئایین که
سه‌رچاوه‌ی گرتوه له ناو کورده‌کاندا ئایینی
(شوشانگ) بووه واتا خوای هه‌مه چه‌شنه.
مێژوونوسی دانیمارکی... (کریستیانسن) وه
مێژوونوسانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئه‌م
ئایینه سه‌رچاوه‌کانی ئایینه‌کانی پێش‌و بووه
پیاوه ئاینه‌کان و سحربازه کورده‌کان بۆ گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئاینه‌یان دامه‌زراندوه.
بناغه‌ی ئه‌م ئاینه که (میترا)یه.
1- په‌رستنی هه‌موو دیارده سروشتیه‌کان.
2- پیاوه‌کانی ئه‌م ئایینه جاد و سحرباز بوون.
3- ته‌نها ڕۆحانیه‌کانی ئه‌م ئایینه پاکن.
وه ئاینی (شوشه‌نگ) له هه‌موو جیهاندا بڵاو
بۆته‌وه به تایبه‌ت له ناوه‌ندی ئه‌وروپا له
ساڵی 107ی ز وه ده‌ستی پێ کردوه، باکوری باڵکان
و ئیتالیا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم ئایینی (شوشه‌نگ
یان میترایان) هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بریتی بوو له
ئایینی سه‌ره‌کی کورد پێش هاتنی زه‌رده‌شت.
هاتنی زه‌رده‌شت
زه‌رده‌شت کێیه؟
زه‌رده‌شت له ڕاستیدا به چه‌ند ناوێك
لێکدراوه‌ته‌وه به ووشتری زه‌رد یان ئه‌ستێره‌ی
زێڕین یان پیر وه‌یان ده‌سه‌ڵاتی زێڕین،خاوه‌نی
ووشتر یان گه‌شه‌وه
باسیان لێوه کردوه.
مێژوو نوسان وا ده‌گێڕنه‌وه که زه‌رده‌شت کوڕی
پیاوێکی جوتیار بووه‌له ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵکدا
ئاری بووهناوی له بنه‌ڕه‌تدا (زرواستر)ه یان
(زراتشتر)ه
واتا خاوه‌نی ووشتری زه‌ردیان ووشتری کۆنیان پیر
دێت.
له ڕاستیدا مێژووی له دایك بوونی زه‌رده‌شت زۆر
ڕوون نیه..به‌ڵام مێژوو نوسان ده‌یگه‌رێنه‌وه
بۆ(660)پ.ز له ئازربایجان له دایك بووه
بنه‌ماڵه‌که‌ی (ئهسپیاما)یه که‌له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا
هه‌موو ئارین،باوکی زه‌رده‌شت ناوی(پورشاسپا)ی
ئازه‌ربایجانی ناوزه‌نگ کراوه دایکی زه‌رده‌شت
ناوی (دغدو یان دگدو)بووه خه‌ڵکی
(ڕه‌می)ئازه‌ربایجانه خێزانی سێیه‌می زه‌رده‌شت
ناوی (هۆی وی ) بووه که کچی پاشایی ناوداری
فارسه‌کان(فریشا ئوشتر)ی
برای (جاماسب )بووه.
زه‌رده‌شت له ته‌مه‌نی پازده ساڵی دا ده‌ستی
به خوێندن کردوه لای مامۆستایه‌ك که ناوی
(کوشتی )بووه سه‌یر له وه‌دایه که ئه‌م ناوه
به کار هاتوه بۆ مه‌راسیمی پشتوێن به‌ستن له
ئاینی زه‌رده‌شتی دا،تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی
به‌رده‌وام بووه له خوێندن له دوایدا
زه‌رده‌شت دایك و باوك و خێزانه‌که‌ی به جێ
هێشتوه و گه‌ڕاوه به جیهاندا یان ده‌ڵێن
که‌سێکی گۆشه گیر بووه
له چیاکان وئهشکهوتهکاندا.
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا خۆی به په‌یامبه‌ر
ناساندوه بانگ هشتی بۆ په‌یام به‌رێتی و ئاینه
که‌ی کردوه.
مێژوو نووسان ده‌ڵێن له که‌ناری ده‌ریای (دیتا)
له نزیك نیشتیمانه‌که‌ی خۆی له ئازربایجان له
له‌لایه‌ن فریشته یه‌که‌وه کراوه به
په‌یامبه‌ر وه ئه‌و فریشته ناوی (هومنه یان
به‌همه‌ن)ه واتا له زمانی پارسی کۆندا به مانای
بیری چاكه هاتووه.
له‌دوای هه‌شت ساڵ په‌یامبه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ
شه‌ش فریشته ناسراوه‌که‌ی (ئهمشاسپندان )
ووت‌وێژی کردوه.
له دوای 10ساڵی تری په‌یامبه‌رایه‌تی مێژوونوسان
ده‌ڵێن خه‌ڵکی زۆر ئازاریان داوه ته‌نها یه‌ك
که‌س باوه‌ڕی پێ دێنێت ئه‌ویش نزیکی خۆی بووه یان
ده‌ڵێن ئامۆزای خۆی بووه که ناوی(مینیدی نیمون
ها) بووه.
له پاشان دا سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته
ئه‌وروپای ئێستا له ناو یۆنان و ڕۆمه‌کاندا ده‌ست
به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی ده‌کات.
زه‌رده‌شت له ناو یۆنانیه‌کاندا به (زۆرۆئاسترس)
ناسراوه، وه له ناو ڕۆمه‌کانیشدا به هه‌مان
شێوه پێیان وتوه(زۆرۆ ئاستر).
کارناسی فه‌ڕه‌نسی ئاوێستای (جێمس دار مێسته‌ر)
ده‌ڵێت له دوای به‌جێ هێشتنی زه‌رده‌شت له
ناوچه‌که‌دا توانی ڕۆمه‌کان و یۆنانیه‌کان ڕێك
بخات وه کۆکیان بکات له سه‌ر خوایه‌ك که له
زه‌رده‌شت دایان تاشی ناویان نا(هوم) که له
شێوه‌ی مرۆڤ دا بوو.
(کرن) مێژوونوسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت زه‌رده‌شت
په‌یامبه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ڕۆشنبیرێکی ڕووناك
په‌رست بوو له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵات
ناونرا به خوای خۆر.
ئه‌فلاتون له 429تا 347ی پ.ز به ڕاشکاوانه باسی
زه‌رده شتی کردوه ئه‌و به فه‌یله‌سوفێکی پارس و
هندهکانی ده‌زانێت وه به دامه‌زرێنه‌ری ئایینی
(مه‌زد یه‌سنا) ی زانیوه که تا ئێستاش له
هندستان و ئێران‌دا ئه‌و ئایینه ماوه.
مێژوونوسی سه‌ده‌ی سێیه‌می زایین (برۆسوس)
زه‌رده‌شت به پاشایه‌کی خوازراوی پارس و
مادده‌کان ده‌زانێت.
وه مێژوونوسه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان هه‌موو له
سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زه‌رده‌شت خه‌ڵکی
ئازه‌ربایجانه وه مێژوونوسه‌کانیش بریتین له(
براتلمه، مولون، سیستان، گلدزهیر، جاکسون وه
پیریتیا)، به‌ڵام ڕایه‌کی که هه‌یه که ده‌ڵێن
زه‌رده‌شت خه‌ڵکی شاری (ڕهێ) واتا تارانی ئێستا
به زمانی ئاوێستای باسی کردوه به شاری تارانیان
ووتوه (وغ) وه به زمانی په‌هله‌وی پێی
ده‌ڵێن(ڕکا) که گوایه زه‌رده‌شت له وێ له دایك
بووه.
ئه‌و مێژوونوسانه‌ش بریتین له ( ئه‌فلاتون،
دیۆجین له‌گه‌ڵ هرموودرس) که قوتابی ئه‌فلاتون
بووه، وه هه‌ر ئه‌وانیش ووشه‌ی زه‌رده‌شتیان لێك
داوه‌ته‌وه به مانای ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان نیاز
پاك وه یان به زه‌وی کێڵهرێکی باش لێکیان
داوه‌ته‌وه.
له نه‌و مێژوونوساندا ته‌نها مێژوونوسی ئه‌ڵمانی
که ناوی ( دۆمارێنی)یه ده‌ڵێت زه‌رده‌شت خه‌ڵکی(
باڵخ)ی رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه یان (ئورومیه) وه
زهردهووشتیشی به مانای سوتان و گه‌شاوه
ناوزه‌نگ کردوه.
به هه‌ر جۆریك بێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌که
ته‌نها ویستم سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابکێشم بۆ باس
کردنی جێگه و ڕێگای زه‌رده‌شت.
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو مه‌ڵبه‌ند و زێدی
باو‌و باپیرانی وه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردبوو له
هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئێران گه‌یشته باره‌گای پاشای
ئه‌و هه‌رێمه
که پاشای پارسه‌کان بوو ناوی ( ویشتاسب) بوو
زه‌رده‌شت به‌هۆی زیره‌کی و لێوه‌شاوه‌ی خۆی توانی
له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پاشایه‌دا جێگای خۆی
بکاته‌وه تا دوو ساڵ به نهێنی کاری کرد تا ئه‌و
پاشایه بهێنێته سه‌ر بیر وبۆچون و ئایینه‌که‌ی
خۆی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات داران و فه‌رمانڕه‌وایان
وه پیاوانی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر دژایه‌تی
زه‌رده‌شتیان ده‌کرد، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی که
زه‌رده‌شت کچه‌که‌ی خۆی دا به ( ویشتاسب) که به
ته‌مه‌ن 48ساڵ له کچه‌که‌ی زه‌رده‌شت گه‌وره‌تر
بوو کچه‌که‌ی ناوی ( یوروچیست) بوو. له پاشاندا
ته‌واوی هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆی خسته ژێر ده‌ستی
زه‌رده‌شته‌وه تا ئایینه‌که‌ی بڵاو بکاته‌وه‌و
وه خۆشی بڕوای پێ هێناو ئایینی زه‌رده‌شتی بووه
ئایینی ڕه‌سمی ئێران وه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م
ئایینیه که‌وتنه جه‌نگ و کۆشش کردن له ماوه‌ی
20 ساڵدا خه‌ریکی بانگه‌واز و داگیر کردنی
ووڵاتانی چوارده‌وریان بوون که زه‌رده‌شت
ته‌مه‌نی گه‌یشته 77 ساڵ له جه‌نگێکدا
به‌رانبه‌ر به تورانیه‌کان و مادده‌کان که له
ڕاستیدا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا پارسه‌کان
توانیان مادده‌کان و تورانیه‌کان تێك و پێك بشکێنن
وه زه‌رده‌شتیش له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا که
یه‌کێك بوو له سه‌رکرده‌ی ئه‌و له‌شکرانه به
ده‌ستی تورانیه‌کان کوژرا.
په‌رتوکی ئاوێستا
ووشه‌ی ئاوێستا له بنه‌ڕه‌تدا واتاکه‌ی به بێخ
دێت یان ئه‌سڵ وه یان په‌نا یان دۆستایه‌تی
هاتوه.
کتێبی ئاوێستا په‌رتوکی ئایینی زه‌رده‌شته که
هیچ گومانێکی تێدا نییه که ئه‌م په‌رتوکه هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ماوه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌مه،
مێژوونوسان ده‌ڵێن له سه‌رده‌می خۆیدا له ته‌ختی
جه‌مشیدا له‌و ئاته‌شگایه هه‌ڵگیراوه له سه‌ر
پێستی گیانله‌به‌ران نوسرابوه‌وه که کاتێک
ئه‌سکه‌نده‌ر له 331ی پ.ز دا که
هه‌خامه‌نشینه‌کان، بابلیه‌کان و پارسیه‌کانی گرت
ئه‌و ئاتهشگایهی سوتاند و ئاوێستاکهی له ناو
برد، وه ئه‌و ئاوێستایانهی تریش که له
ئاتهشگاکانی تردا مابونه‌وه وه‌ك ئاتهشگاکانی
هندستان، ئازه‌ربایجان یۆنانیه‌کان دزیان بۆ خۆیان
مێژوونوسه‌کان ده‌ڵین زۆربه‌ی زۆری فه‌له‌ك
ناسه‌کانی یۆنانی له کتێبی ئاوێستاوه فێری
فه‌له‌ك ناسی بوون. ده‌ڵێن ئاوێستا سه‌رچاوه‌یه‌کی
باش بوه بۆ گه‌ردوون ناسی.
پاشان له سه‌رده‌می (ئه‌رده‌شیر) پاشای
ئه‌شکانیه‌کان که له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه وویستی سه‌ر له نوێ ئاوێستا کۆ
بکاته‌وه فه‌رمانی دا به ڕۆحانی و موغه‌کان که
ده‌ست بکه‌ن به کۆکردنه‌وه‌ی ئاوێستا وه ئه‌مه‌ش
موغه‌کان و ڕۆحانیه‌کانی هاندا که خۆیان بکه‌ن
به زه‌رده‌شت وه ئه‌وان سه‌ر له نوێ
داڕشتنه‌وه‌ی ئاوێستا بکه‌نه‌وه.!!
مێژوونوسی کورد مه‌ردۆخی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش بوه هۆی
ئه‌وه‌ی که چه‌ند زه‌رده‌شتێك دروست ببێت تا به
ئاره‌زووی خۆیان چه‌ند ئاوێستایه‌ك بنوسنه‌وه.!!
له ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌کاندا زۆر بره‌ویان دا به
ئایینی زه‌رده شتیهت که سێکی ڕۆشنبیر که به
ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد بوو بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له
ساسانیه‌کان وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێنێته‌وه
کایه ووتی من زه‌رده‌شتم ئاوێستایهکی نوسراوه‌ی
جوانی به‌ده‌ستی خۆی خسته به‌رده‌ست ساسانیه‌کان
وه خۆشی کرده گه‌وره‌ی موغه‌کان و ڕۆحانیه‌کان
وه زه‌رده‌شتیه‌تی کرده یاسا‌و ئایینی کیشوه‌ری
ساسانی.
ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت وه پاشان له سه‌رده‌می
(شاپور)دا گه‌ڕانێكی زۆریان کرد له یۆنان و
هند ستان و ئاتهشگاکانی تری زه‌رده‌شتی دا تا
به‌م شێوه‌یه کۆیان کردوه که له ڕاستیدا
ئاوێستا نه‌بوو،به‌ڵکو ته‌نها قسه‌و باس بوو له
زه‌رده‌شت.
ئاوێستایان دروست کرد له 31 نسك یان به‌ش تا
سه‌رده‌می ئاینی ئیسلام.
که ئاینی ئیسلام هات ئاوێستا کاریگه‌ری ئیسلامی
له سه‌ر بوو یان یاسایی (فیتودت) به‌کار ده‌هێنرا
که کوڕ ده‌یتوانی دایك وه باوك کچی خۆی ماره
بکات وه خۆشك و برا له‌یه‌ك ماره بکرێن له
سه‌ر ئه‌و بنمایه‌ی که ڕه‌چه‌ڵه‌ك وون نه‌بێت.
ئه‌و چوار به‌شه‌ی ئاوێستا که هیچ شه‌رع و
یاسایه‌کی تێدا نه‌ماوه به‌ڵکو ته‌نها چیرۆکی
به‌ر ئاگردانن بریتین له مانه‌ی خواره‌وه:
1- دینکرد
2- نه‌ته‌ر
3- ویستاگ
4- یهزدهك
هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و چواربه‌شه‌ی ئاوێستادا
پێنج بنه‌مایی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ به‌ندایه‌تی:
1- یه‌سنا: واتا نزا‌و پاڕانه‌وه که له
به‌رانبه‌ر ئاگردا ده‌خوێنرێت.
2- ویس پزد: واتا به‌ندایه‌تی بۆ ئاهورا مه‌زدا
ئه‌مه ته‌واوکه‌ری یه‌سنایه.
3- وه‌ندیدان: ئه‌مه‌یان ده‌ستوری ئیش وکارو
سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دێوو درنجه‌کاندا.!!
4- پشت یان سروود وه‌یان گاته: ئه‌مه بۆ ئه‌و
شه‌ش فریشته‌یه ده‌خوێنرێت که زه‌رده‌شت
گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کردون.!!
5- خورده ئاوێستا: واتا ئه‌و نوێژانه‌ی له
بۆنه‌و جه‌ژنه‌کاندا ده‌خوێنرێت.
به کورتی ئه‌مه باسێکی ئاوێستا بوو.
باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی
له ئایینی زه‌رده‌شتیدا ئاهورا مه‌زدا به خوای
چاکه ناوزه‌نگ کراوه، وه ئه‌هریمه‌ن به خوای
خراپه دانراوه.
هه‌میشه ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته که له ناو
زه‌رده‌شتیه‌تدا به خوا ناسراون له کێشمه‌و
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات
له ده‌ست یه‌کتری.
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌م دوو خوایه له
خوایه‌کی که‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه که ناوی (
زه‌روان) که گوایه زه‌روان له‌مه‌ولاوه
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌خشیوه‌ته ده‌ست ئاهورامه‌زدا
بۆ چاکه، به‌ڵام ئه‌هریمه‌ن ئه‌مه‌ی پێ ڕه‌وا
نییه بۆیه که‌وتۆته گیانی شوێن که‌وتوانی
ئاهورامه‌زدا.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێك له سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه
دابمه‌زرێت خواکان له ده‌سه‌ڵات له یه‌کتری
سه‌ندنه‌وه‌دا بن ئه‌و کات ژیان به‌ره‌و له ناو
چون و مرۆڤه‌کانیش به‌ره‌و فه‌تاره‌ت ده‌چن
که‌واته ئه‌م ئایینه‌ی که ئێستا بانگه‌وازی بۆ
ده‌که‌ن هه‌ڵخڵه‌تاندنی گه‌لی کوردی موسڵمانه
وبیرێکی پوکاوهی سه‌رده‌می ساسانیه‌کانه که
ئێستا ئه‌یانه‌وێت به ناوی هێنانه‌وه کایه‌ی
ده‌وڵه‌تی کوردی که گوایه وه‌ك زه‌رده‌شت
بانگه‌وازی بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی
کردبێت وا ئێستا ده‌یانه‌وێت به بیری زه‌رده‌شتی
ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێنن که ته‌نانه‌ت
بنه‌مایه‌کی یاسای له ناو ئه‌و ئایینه‌دا
نه‌ماوه یان به سرودی ئهیڕهقیب که شانازی به
که‌یخوسره‌وه ده‌که‌ن وه خۆیان به نه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌زانن که له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی
ئه‌و له ناو چوه.
گه‌لی کوردی موسڵمان هه‌میشه شانازی کردوه به
ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه سودمان له ئایینی پیرۆزی
ئیسلام بینیوه ئه‌وه‌نده سودمان له هیچ بیر‌و
باوه‌ڕێکی که نه‌دیوه به تایبه‌ت نازانین
ئێستای بیری زه‌رده‌شتی وه له پێشینه‌شدا چ
خزمه‌تێکی به میلله‌ته‌که‌ی من کردوه تا ئه‌و
بیر‌و باوه‌ڕه جێگه‌ی سه‌رنجی من بێت ته‌نها ئێستا
وه‌ك قسه‌ی زل یان ڕه‌ق یان قسه‌ی نه‌زۆك یان
زۆڵه‌ك ده‌یده‌ن به گوێی میلله‌ته‌که‌مدا که
ته‌نها ده‌یانه‌وێت داماڵینی ئه‌و کولتوره
موسڵمانیهی گه‌لی کورد دابماڵن.
(مه‌ودودی ) ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین هیچ شتێك به
زه‌رده‌شت بڵێین وه‌ك موسڵمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌ر بوبێت ئه‌وه په‌یامی
په‌یامبه‌رێتی ته‌واو بووه کۆتای پێ هاتوه خۆ
ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوفێکیش بوبێت وه‌ك زۆربه‌ی
فه‌یله‌سوفه‌کانی تر ئێمه سودی لێوه‌رده‌گرین.
به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت بڵێن که غه‌درمان
لێکراوه ئیسلام ماڵی ئێمه‌ی کاول کردوه، به‌ڵام
نازانن که سوده‌کانی ئیسلام چه‌نده زۆره بۆ
کورد فه‌رموو با به‌یه‌که‌وه پیاسه‌یه‌ك بکه‌ین
به ناو باخێك له باخه‌کانی سوده‌کانی ئیسلام بۆ
گه‌لی کوردی موسڵمان.
سوده‌کانی ئایینی ئیسلام بۆ گه‌لی کورد
سه‌ره‌تا هه‌رچه‌نده جێگای سه‌رنجی خۆم بوو
باسێکی له‌و شێوه بکه‌م هه‌رچه‌نده هه‌موو
به‌رنامه‌و ئاینه‌کانی سه‌ر زه‌وی باس له چاکه و
باشی بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن ئه‌و کات ده‌که‌وێته
سه‌ر مرۆڤه‌کان که چۆن به‌رنامه‌که به‌کار
بهێنن، به‌ڵام ئایینی ئیسلام زۆر به بوێرانه‌وه
ده‌ڵێم کوردی قه‌رزار بار کردوه ئه‌وه‌نده‌ی
چاکه هه‌یه به‌سه‌ر کورده‌وه، یه‌که‌م وه‌ك
به‌رنامه‌ی ئیسلام که قورئانی پیرۆزه، دووه‌م
وه‌ك ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ئیسلام په‌روه‌رده‌ی
کردون وه ئێمه‌ش ئایینی پیرۆزی ئیسلامان له سه‌ر
ده‌ستی ئه‌وانه‌وه وه‌رگرتوه.
هه‌ندێك له‌و سودانه باس ده‌که‌ین :
1- ڕزگار کردنی نیشتمانی کوردستان له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ساسانی و ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمی و
بێزه‌نتی که ئێمه‌ی گه‌لی کورد خاکمان له نێوان
ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌دا دابه‌ش کرا بوو پیاوانمان
بۆ جه‌نگ به‌کار ده‌هاتن و ئافره‌تانیشمان بۆ
خزمه‌تی ئاته‌شگه‌کانی ئێران و کاره‌که‌ری
ڕۆمه‌کان، به‌سه بۆ کورد که شانازی به‌وه‌وه
بکات که خاك و ئاوی خۆی وه‌رگرته‌وه له ژێر
سایه‌ی ئاڵای ئیسلامدا.
2- پاککردنه‌وه‌ی ئاته‌شگه‌ی فارسه‌کان به ده‌ستی
کورده‌کان خۆیان که کاتێك هێزی ئیسلام هاته ناو
خاکی کوردستان کورده‌کان ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستور
بوون به ئاته‌شگه‌کانی زه‌رده‌شتی هه‌ر هه‌مویان
ڕوخاندو له ناویان بردن چونکه بوبون به مشه‌خۆر
به‌سه‌ر گه‌لی کورده‌وه وه سه‌روه‌ت و سامانی
خه‌ڵکیان به هه‌ده‌ر ده‌برد.
3- هاتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچه‌که ئه‌و
چاکه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌تی کورد دا کرد که
مه‌حره‌می دروست کرد له ناوچه‌که‌دا له یاسای
شه‌ریعه‌تی زه‌رده‌شتیدا به ناوی یاسای (فیتودت)
که دایك له کوڕی خۆی ماره ده‌کرا وه کچ له
باوك وه خوشك له برا (کامبوزیا) که
که‌سایه‌تیه‌کی ئایینی بوو خوشکه‌که‌ی خۆی هێناو
پاشآن کوشتی (ههرۆدۆت) له 484 تا 489 ی پ.ز باسی
کردوه، (ئه‌رده‌شیری دووه‌م) کچه‌که‌ی خۆی ماره
کرد که مێژوونوسی یۆنانی (کتیزیاس) پێنج ساڵ پێش
زایین ژیاوه‌و ئه‌م مێژووه‌ی نوسیوه‌ته‌وه پاشان
( قوباد) کچه‌که‌ی خۆی ماره کرد، مێژوونوس
(ئاگاتیاس) باسی لێوه کردوه ( ئه‌نه‌وشیره‌وان)
ئه‌ویش کچه‌که‌ی خۆی ماره کردوه پڕۆفیسۆر
(ڕالینوم) باسی کردوه که وهرگێری مێژوی
(هۆرۆدۆت)ه بۆ زمانی ئینگلیزی زۆری تریش هه‌ن که
که‌سایه‌تی ئایینی بوون و ئه‌و یاسایه‌یان به‌کار
هێناوه که گوایه ئێستا زه‌رده‌شتیه‌کان ده‌ڵێن
ئه‌مه له ناو ئایینی زه‌رده‌شتیدا باو نه‌بوه
به‌ڵکو له ناو ئاریه‌کاندا باو بووه خۆ ئه‌گه‌ر
واش بێت زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ری ئاریه‌کانیش
بووه.!
ئایینی ئیسلام ئه‌و چاکه‌یه‌ی هه‌بوه بۆ گه‌لی
کورد که ئه‌و یاسایه‌ی نه‌هێشت.
4- ئایینی پیرۆزی ئیسلام کاتێك که کوردی ئازاد
کرد له ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شانه‌دا
چاکه‌یه‌کی تری خسته سه‌رشانی کورد یاسایه‌کی تری
ئاوێستای و زه‌رده‌شتی تریشی نه‌هێشت که بریتی
بوو له ( ڕه‌دوو) یان (هه‌ڵگرتن) که له ناو
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا وای لێهاتبوو کچه‌کان و
ژنه‌کان له ماڵه‌کاندا زیندانی ده‌کران نه‌کو
پیاوێک ئایینی زه‌رده‌شتی وه یان موغێك یان
ئهتروبانێك وه یان ڕۆحانیهك ڕه‌دوی کات و ئیتر
که دووری خسته‌وه له جێگای خۆی ئه‌وکات ئه‌و
ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و ئافره‌ته هه‌رچه‌نده به
داخه‌وه ئێستاش له هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستاندا
ئه‌و مه‌راسیمه ماوه به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کی
ته‌واوی به‌سه‌ردا هاتوه گوایه ئێستا ئه‌گه‌ر
دوو که‌س یه‌کتریان به دڵ بێت هه‌ڵی ده‌گریت و
ده‌یبات به‌ڵام بۆ ده‌یبات بۆ له خۆی ماره ناکات
خێرا.
5- ئاینی ئیسلام چاکه‌یه‌کی که‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی
ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه که پێش هاتنی ئه‌و ئایینه
ئافره‌تانی کورد وه یان ئافره‌تانی ناوچه‌که به
گشتی توانای موڵك دارێتیان نه‌بوو ئه‌مه‌ش یاسا‌و
ڕێسایه‌کی زه‌رده‌شتی بوو که ئافره‌ت
نه‌یده‌توانی ببێته خاوه‌نی هیچ شتێك ته‌نانه‌ت
له ماڵه‌که‌ی خۆشی‌دا به بێ پرسی مێرده‌که‌ی
نه‌ده‌بوو ده‌ست کاری هیچ شتێك بکات، به‌ڵام
ئیسلام موڵك داری به‌خشی به ئافره‌تی کورد وه
به ئافره‌تانی ناوچه‌که به گشتی چه‌ند پیاو
خاوه‌نی موڵك بێت ئافره‌تیش ئه‌وه‌نده بۆی
هه‌یه.
6- سوده‌کانی ئیسلام ئه‌وه بوو که گۆڕینه‌وه‌ی
ژنی کۆتایی پێ هێنا له ناو ئایینی زه‌رده‌شتیدا
پێش وه‌خت له ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌کاندا ژن
گۆڕینه‌وه باو بووه .
7- ڕزگار بوونی لاوانی کورد به کچان و کوڕانیه
وه له ده‌ست به قوربانی بوون، چونکه ئه‌گه‌ر
ئاتهشگهیاکی تازه‌ی زه‌رده‌شتی بکرایه‌ته‌وه
ده‌بوو کچێك بکرایه‌ته قوربانی و پێش که‌شێ
ئاتهشگهکه بکرایه خۆ ئه‌گه‌ر کچێك ده‌ست
نه‌که‌وتایه ئه‌وا کوڕێکی نابالغ یان ده‌کرده
قوربانی که (ئولاڤ ئوشیم) له کتێبی مێژووی
گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا باسی کردوه.
8- ئاینی ئیسلام که هاته ناوچه‌که به
هه‌زاران فه‌یله‌سوف و شاعیر و چیرۆك نوس و
مێژوو نوسی دروست کرد به‌ڵام کام به‌رنامه‌ی
تازه‌و کۆنی ئێوه‌ی زه‌رده‌شتی به کۆن و
تازهتانهوه پیاوانی وه‌ك{ ابن سه‌لاح
شاره‌زور،ابن خه‌له‌کان،مه‌حوی،مه‌وله‌وی،مه‌لا
خدری نالی ،ئه‌سیری،شێخ مه‌حه‌مه‌دی خاڵ،علادین
سوجادی،مه‌ردوخی،امین زه‌کی
به‌گ،شه‌رفخان،به‌درخان،کهکهحهمهی
بێلو،موفتی}وه هه‌زارانی تر، له
ئافره‌تان{سه‌کینه خانی خوشکی مه‌لیك موضفری
هه‌ولێری ،عالیه خانی کچی شێخ وه‌هبی
خۆشناوی،روقییهخانی باتمانی }وه سه‌دانی تر که
لا دوای ئه‌م بابه‌ته بابه‌ته‌کی ترم به‌ده‌سته
وه‌یه بۆ باسی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که ئاینی
پیرۆزی ئیسلام دروستی کردون،به‌ڵام
زه‌رده‌شتیه‌کان ناوی چوار که‌سیه‌تی خۆیان مان
پێ بڵێن که خزمه‌تیان به‌م نیشتیمانه‌مان کرد
بێت؟
9- ئاینی ئیسلام که هاته ناوچه‌که به
هه‌زاره‌ها که‌ڵه پیاوی شۆڕش گێڕی دروست کرد که
له‌ژێر ئاڵای ئیسلامدا جه‌نگاون و له حوجره‌و
مزگه‌وته‌کانه‌وه دروست بوون گیانی خۆیان فیدا
کردوه له پێناوی خاك‌و نیشتیمان‌دا،به‌ڵام ئێوه‌ی
زه‌رده‌شتی له ئاتهشگاکانی خۆتان کێتان دروست
کرد تا بجه‌نگێت بۆ ئه‌م کوردستانه کلۆله تا
سنگتانی پێ ده‌رپه‌ڕێنن به‌ڵام نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی
که ئاینی پیرۆزی ئیسلام دروستی کردوون وه‌ک
ده‌ریا شه‌پۆل ده‌ده‌ن که له سه‌ده‌ی دووه‌می
کۆچیه‌وه دروست بوون تا ئێستا.......
1- ئه‌بو موحه‌مه‌د (عبدلله) بن مسلم دینه‌وه‌ری
– مه‌شهور به ( ابن قتیبه) قازی شاری دینه‌وه‌ر
بووه، له ساڵی (233)ی کۆچی هاتۆته دنیاوه و
ساڵی (276)ی کۆچی دنیای به‌جێهشتوه.
زانایه‌کی به‌رزو شۆرشگێڕ بووه خاوه‌نی گه‌لێ
نوسراوی به که‌ڵکه که نزیکه‌ی بیست په‌رتوکه.
2- ئه‌بو حه‌نیفه‌ی دینه‌وه‌ری – زانایه‌کی به
هۆش و سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری سه‌رده‌می خۆی
بووه، له ساڵی (281)ی کۆچی له دنیا ده‌رچوه.
3- ئه‌بو عبدلله محمد بن چار منجم حیرانی بن
سنان ڕه‌قی- خاوه‌نی نوسراوی (زیح حایی مطالع
البروج، رساله التصالات) شیکردنه‌وه‌ی چوار
نوسراوی – به‌تلیموس-و هتد.
زانایه‌کی ئه‌ستێره ناس و ماتماتیك و زانست زان
بووه‌له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا ناوبانگی
زانایی هه‌یه، ساڵی (264)ی کۆچی هاتۆته دنیاوه
و (317)ی کۆچی جێ هشتوه.
4- ئه‌بو جعفر (احمد)دینه‌وه‌ری کوڕی ئبن قتیبه
بووه پیاوێکی زانا یاسا ناس بوو ساڵی (321)ی
کۆچی بۆته قازی میسر ساڵی (322)ی کۆچی له دنیا
ده‌رچوه.
5- ئهبهبکر محمد نه‌قاش مۆسڵی- کوڕی حه‌سن کوڕی
محمه‌د کوڕی زیاد کوڕی هارون جعفری کوڕی
سه‌ندیه، جگه له نهخشو نیگار زانیاریه‌کی
باشی له سه‌ر یاساکانی تێگه‌یشتنی ئیسلام
هه‌بووه له ساڵی (265)ی کۆچی له‌دایك بووهساڵی
(351)ی کۆچی له سێی شه‌وال دا له دنیا ده‌ر
ده‌چێت خاوه‌نی گه‌لێک نوسراوی به سود و گرنگه
به‌ڵام له گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ فه‌رموده‌ی
پێغمبه‌ر (علیه سلام) هه‌ڵه‌ی کردوه و به ڕاست
نازانرێت.
6- سڕی ڕه‌فا موسڵی ئه‌بو حه‌سه‌ن کوڕی سڕی
که‌ندی یه‌کێکه له ئه‌دیبه ناوداره‌کانی موسڵ
هۆنه‌رێکی زیره‌ك و سه‌رکرده‌یه‌کی به توانا
بووه.
خاوه‌نی په‌رتوکی (محب و محبوب)و(یره) له ساڵی
(366)دا له دونیا ده‌رچوه
7- شێخ عبدلله ڕووباری- یه‌کێك بووه له گه‌وره
پیاوانی ته‌ریقه‌ت ناسراوی ناوچه‌و ده‌ورو به‌ری
خۆی بووه ساڵی (369)ی کۆچی له دنیا ده‌رچوه.
8- ئیبن جه‌نی نحوی موسڵی – ناوی عثمانهو
نازناوی ابو فتح ه له زانیاری عه‌ره‌بی و
ئه‌دبیاتی عه‌ره‌ب دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه
پیاوێکی سه‌ربازی بووه پێش ساڵی (330)ی کۆچی
له دایك بووه له (28) سه‌فری ساڵی (392)ی کۆچی
له دنیا ده‌رچوه خاوه‌نی زیاتر له (25)
نوسراوی به که‌ڵکه
9- ئیبن که‌جی دینهوری – قازی یوسفی کوڕی
ئه‌حمه‌د کوڕی که‌ج به‌یه‌كێک له پێشهویانی
(شافعی) ده‌ژمێرێت خاوه‌نی فتوای تایبه‌تیه
له مذهبی شافعی دا جگه له زانیاری ئاینی
خاوه‌نی گه‌لێك پرتوکی به‌که‌ڵکه پیاوه‌کی
ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن ده‌سڵات بووه ده‌ڵێن
خاوه‌نی میر نشینی خۆی بووه.
شه‌وی 27 ڕه‌مه‌زانی ساڵی (405)ئ کۆچی چه‌ند
دزێك شه‌و له خه‌ودا ده‌یکوژن و زۆربه‌ی
سهروهتهکی ده‌دزن.
10- شێخ ئه‌بو حه‌سه‌ن هه‌کاری – شێخ ئیسلام علی
کوڕی ئه‌حمه‌د کوڕی یوسف کوڕی جعفر کوڕی ئورفه
ساڵی (409)ی کۆچی له دایك بووهپیاوێکی زانا‌و دین
دار بووه کوڕه‌کانیشی ئه‌دیب و سوار چاكی
سه‌رده‌می خۆیان بوون ساڵی (486)ی کۆچی کۆچی
دوایی کردوه.
11- ئه‌بو ئه‌حمه‌د شاره‌زوری –قاسم کوڕی موزهفر
کوڕی علی کوڕی قاسم-ئه‌م پیاوه به بابه
گه‌وره‌ی هه‌موو قازیه‌کانی شاره‌زورو موسڵ و شام
جه‌زیره ده‌ناسرێت کوڕه‌کانی هه‌موویان پیاوی
ئاین و ئه‌دیب و مامۆستا بوون .ساڵی (498)ی کۆچی
کۆچی کردوه و له شاری موسڵ نێژراوه
12- قازی ئه‌وبو حه‌سه‌ن خه‌لعی موسڵی –علی کوڕی
حه‌سه‌ن کۆڕی حسێین کوڕی موحهمدی شافعیهساڵی
(405)ی کۆچی له دایك بووه له مانگی ذولحجهی
ساڵی (492) کۆچی له‌دنیا ده‌رچوه .
13- جه‌ریری شێخ ئه‌بو موحه‌مد (قاسم)کوڕی علی
کوڕی موحه‌مد کوڕی عثمان سه‌رکرده‌یه‌کی قاره‌مان
و خاونی نوسراوی به که‌ڵکه که زمخشری وه‌سفی
ئه‌م پیاوه‌ی کردوهساڵی (466)ی کۆچی له شاری
حه‌ریری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له دایك
بووه‌له (516)ی کۆچی دا له دونیا ده‌رچوه هه‌ر
له هه‌ولێر نێژراوه.
14-ئه‌بو کره‌م شاره‌زوری پیاوێکی زانا‌و
سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا بووه له‌ساڵی (550)ی کۆچی
له دنیا ده‌رچوه
15- ئیبن به‌رزی جزیری - له جزیره‌ی ئیبن
عومه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی لهوهشاوه مامۆستایه‌کی
میهرهبانو له هه‌مان کات دا مفتی بووه ساڵی
(471)ی کۆچی هاتۆته دنیاوه له مانگی ڕه‌بیع
اولی ساڵی (560) له جزیره‌ی بن عومه‌ر نیژراوه.
16- مه‌لا خدری ئه‌ربیلی خاوه‌نی گه‌لێک
به‌رهه‌می به سوده سه‌رکرده‌یه‌کی قاره‌مانی
ناوچه‌ی خۆشانهتی بووه 26 وتاری پێغمبه‌ری
(علیه‌سلام) کۆکردۆته‌وه ساڵی (478) هاتۆته
دنیاوه ساڵی (567) له قوتابخانه‌که‌ی خۆی له
شاری موسڵ نێژراوه.
17- قازی که‌ماله‌دینی شاره‌زوری له ساڵی (492)ی
کۆچی هاتۆته دنیاوه سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا‌و
زیره‌ك و قسه ڕه‌وان بووه خاوه‌نی زانیاریه‌کی
چاك بووه له هه‌نده‌سه... قۆتابخانه‌ی له
(هه‌ولێر،شاره‌زور.موسڵ،
مه‌دینه،نه‌سیبین،دیمه‌شق) کردۆته‌وه له ساڵی
(572)ی کۆچی کۆچی دوای کردوه.
18- ئه‌بو فه‌رج بن ده‌هان موسڵی له شاری حمص
له شام به ده‌رس ووتنه‌وه خریك بووه
سه‌رکرده‌یه‌کی شوڕشگێری سه‌رده‌می خۆی بووه
گۆڕانکاریه‌کی باشی کردوه شاعیرێکی ناوداری
سه‌رده‌می خۆیه‌تی ساڵی (523) هاتۆته دنیاوه
له(581)دا مردوه.
19-شه‌هابه دین سه‌هره‌وه‌ردی ساڵی (549)هاتۆته
دنیاوه خاوه‌نی گه‌لێ به‌رهه‌می به‌سوود و نرخ
داره له (فه‌لسه‌فه و اصولی فقه) هه‌موو
زانستێکدا بهههڵکهوتوی سه‌رده‌می خۆی
ده‌زانرێت هه‌رچه‌نده به فیتی هه‌ندێك چڵکاو
خۆر له‌لایه‌ن سه‌لاحه‌دینه‌وه ده‌گیرێت
زیندانی ده‌کرێت به‌ڵام له ساڵی (587) کوچی دوای
کرد.
له راستیدا ئه‌گه‌ر به‌دوای که‌ڵه پیاوانی
کورده بگه‌رێین ته‌وا بوون مهحڵه به‌ڵام
کۆتایی به باقهیهك له گۆلی ئه‌م سه‌دانه‌ی
دوایی ده‌هێنم ....
20-{شێخ عبێدوللهی نهری،شێخ سه‌عیدی
پیران،سه‌عیدی نه‌وره‌سی ،قازی،مه‌لا مصطفای
به‌رزان،مامۆستا مه‌لا عوسمان}.....وه
ههزارانو..هتد
هیوا خوازم زهردهشتێکان ته‌نها لا کۆن و نوێ
دا دوو سه‌رکرده‌ی وه‌ك ئه‌م پیاوهنهمان پێ
بناسێنن ؟!
10- ده‌ست نیشان کردنی نه‌خشه‌ی کوردستان که
ئینساکلۆپیدیای ئیسلامی ده‌ست نیشانی کردوه
وه گه‌وره‌ترین سوودی به میلله‌تی کورد
گه‌یاندوه وه ئێستایش که عیلمانیه داوای
که‌رکوك ده‌که‌نه‌وه دیکۆمێنتی سه‌رده‌می
ده‌سلاتی ئیسلامی ده‌خنه ڕوو.!
ئه‌گه‌ر ده‌سڵاتی ئیسلامی مافی نه‌ته‌وه‌کانی
نه‌دابێ چۆن مافی نه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت
جوگرافیایی نیشتمانه‌کانی جیا کردۆته‌وه؟!
وه دائرهتولماعارفی ئیسلامی که دیاری کردوه
ده‌ڵێت خاکی کوردستان ده‌که‌وێته خواروی
ئه‌رمه‌نستان و به درێژایی ڕووباری دیجله‌و به
درێژایی چیاکانی زاگرۆس وه‌تا که‌نداوی عومان
ڕۆشتوه له ڕۆژئاوایش به درێژایی زنجیره شاخی
(تۆرسب) تا سوریا و شامات و که‌ناری ده‌ریایی سپی
بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام کام ده‌سه‌ڵاتی
زه‌رده‌شتی وعیلمانیهت نه‌خشه‌ی کوردستانی
دیاری کردوه.
11- ئاینی ئیسلام سوودی بۆ کورد ئه‌وه‌یه که
یاسای بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌ت داناوه، به‌ڵام
له ئاوێستای زه‌رده‌شتی دا بنه‌مایه‌ك هه‌یه بۆ
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی؟
تا وه‌ك یه‌هودیه‌کان باس له دروست بوونی
ده‌وڵه‌تێکی ئیسرائیلی بکات تا ئێمه‌ش دڵمان پێی
خۆش بێت و باوه‌شی پیا بکه‌ین یان ئاوێستا
کۆمه‌ڵێك قسه‌و باسه که نوسه‌ره‌کانیشی که
نوسیویانه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی مێژووی و
ته‌نانه‌ت ئهدهبیاتهکهشی هه‌ڵه‌یه‌کی بێشوماری
تێدایه که باش پێوه‌ی دیاره که چۆن له زمانی
فارسیه‌وه وه‌رگیراوه که باس له ئاین ده‌کرێت
ئاین بریتیه له مه‌نهه‌ج یان ڕێك خستنی کۆمه‌ڵگا
یان دامه‌زراندنی یاسا‌و ڕێسا وه‌یان کۆمه‌ڵێك
فه‌رهه‌نگی تر......هتد.
به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام خاوه‌نی یاسا‌و
ڕێسایه‌کی تایبه‌ته بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت
چه‌نده‌ها نه‌ته وه توانیویه‌تی ده‌وڵه‌ت
دابمه‌زرێنێت له سه‌ر بنمایی یاسایی ئیسلام
،به‌ڵام کام ڕه‌گه‌زی ئاری توانی ده‌وڵه‌تێکی
زه‌رده‌شتی دابمه‌زرێنێت.
12- پاداشتی ئاینی ئیسلام بۆ کورد که هاته ناو
کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه وازی به کورد هێنا له
په‌رستنی فره خوای وه له شتی ئه‌ندێشه‌ی، تا
خوایه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بناسن که ئه‌ویش خوای
هه‌موو بوونه واته فێری (یه‌کتاپه‌رستی) کردین.
13- ئیسلام کۆتای هێنا به پیرۆزترین شتی
زه‌رده‌شتی که بریتی بوو له میزی گا.
14- باشترین سود که ئیسلام گه‌یاندویه‌تی به
میلله‌تی کورد ئه‌وه بوو که کوردی فێری
قاره‌مانی و به‌خشینی گیانی خۆی کرد، ووشه‌ی
شه‌هیدی پێشکه‌شی فه‌رهه‌نگی کوردی کرد تا ووشه‌ی
شه‌هیدی ببێته وێردی سه‌ر زمانی میلله‌تی کورد
وتا له پێناوی ئاین و خاك و نیشتمان بجه‌نگن که
خواکه‌مان له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ری ئازیزدا (علیه
سلام) پێیان ڕاگه‌یاندوین که شه‌هیدان نامرن
هه‌میشه زیندون وه هه‌ر خوایشه که ڕۆزیمان
ده‌دات.
له کۆتایدا زهرهشتیهکان به‌وه ئیسلام
تاوانبار ده‌که‌ن که گوایه هه‌موو ئاتهشگهو
په‌رتوکه پیرۆزه‌کانیان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی‌دا له ناو چوه ئه‌مه که ته‌نها
ووته‌یه‌کی خه‌یاڵیه‌و له ئه‌ندێشه به‌ده‌ر
نییه ئه‌گه‌ر وایه بۆ تا ئێستا ( یه‌زیدیه‌کان،
کاکه‌یه‌کان، به‌هایه‌کان) له‌سه‌ر ئاینی خۆیان
ماونه‌ته‌وه‌و له ناو کۆمه‌ڵگای موسڵمانی کوردا
ده‌ژین هه‌میشه ڕێزیشیان لێگیراوه خۆ ئه‌گه‌ر
سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بکه‌یت کاتێك که هات
هه‌رچی بت و په‌یکه‌ره‌کان بوو شکاندی به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به
کولتور و ژیاری نه‌ته‌وه‌کانه‌وه هه‌بوو وه‌ك خۆی
مایه‌وه وه‌ك په‌یکه‌ری ئهبوهۆلی میسر،
هه‌یکه‌له‌که‌ی سوله‌یمان،بابل ی عێراق،یه‌مه‌ن
وه زۆری تریش ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌بوبێت
به ژیاری مرۆڤایه‌تیه‌وه.
من ته‌نها به‌وه‌نده کۆتای پێ ده‌هێنم هیوادارم
میلله‌ته‌که‌م توشی شه‌له‌لی فکری نه‌بێت به‌هۆی
ئه‌م ناووناتۆرانهی که به خۆتانه‌وه ناوه که
بانگه‌واز بۆ زه‌رده‌شتیه‌ت ده‌که‌ن کۆمه‌ڵگاکه‌مان
توشی نه‌هامه‌تی و سه‌رلێشێوان ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه:
1- مێژووی کورد‌و کوردستان........... محمد مه‌ردۆخی
کوردستانی
2- کورد‌و کوردستانی .......... امین
زه‌کی به‌گ
3- مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت..........
عه‌بدوڵڵا موبلغی ئابادانی
4- تاریخ شناختن ادیان............ علی
شریعتی
5- الفهرست...........
ابن ندیم
6- البدایه و النهایه........
ابن کثیر
7- به ئیسلام کردنی کورد.... فاضل
قه‌ره‌داغی
8- تاریخ مختصر الادیان...... شاله
ماکوان
16.07.2006
|