نزاو پاڕانه‌وه‌ی که‌سێک که‌ له‌سته‌می خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتێک بترسێ

1 ـ ( اللهم رب السموات السبع ،ورب العرش العظيم ،كن لي جاراً من فلان بن فلان ، وأحزابه من خلائقك ؛ أن يفرط على أحد منهم أو يطغى ، عز جارك ،وجل ثناؤك ،ولا إله إلا أنت ) ، واته‌ : خوايه‌ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌کان و په‌روه‌ردگاری عه‌رشی مه‌زن ، پشتيوانم به‌ دژی فڵانی کوڕی فڵام و پارت و کۆمه‌ڵه‌که‌ی له‌ دروست کراوه‌کانت ، له‌وه‌ی که‌يه‌کێکیان زاڵ ببن به‌سه‌رمدا يان ده‌ستم لێ بێننه‌وه‌ ، به‌هێزه‌ پشتيوانێت بۆ خه‌ڵکی و هه‌ر که‌س په‌نات پێ بگرێت شکۆمه‌نده‌ و شکۆمه‌نده‌ و ستايشت پيرۆزو دياره‌و هيچ په‌رستراوێک نی يه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ .

2 ـ ( الله أكبر، الله أعز من خلقه جميعاً ، الله أعز مما أخاف وأحذر ،أعوذ بالله الذي لا إله إلا هو ، الممسك السموات السبع أن يقعن على الأرض إلا بإذنه ،من شر عبدك فلان ،وجنوده وأتباعه وأشياعه ، من الجن والأنس ، اللهم كن لي جاراً من شرهم ، جل ثناؤك وعز جارك ، وتبارك اسمك ، ولا إله غيرك ) . سێ جار ،

واته‌ : خوا گه‌وره‌يه‌ ، خوا له‌هه‌موو دروست کراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارتره‌و شکۆمهندتره‌ ، خوا ده‌سه‌ڵاتدارترا له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی که‌ لێی ده‌ترسم و سڵی ده‌که‌مه‌وه‌ ، په‌نا ده‌گرم به‌و خوايه‌ی که‌ په‌رستراوی تر نی يه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌و ، ڕاگيرکه‌ری حه‌وت ئاسمانه‌کان تانه‌که‌ون به‌سه‌ر زه‌وی دا به‌ئيزنی خۆی ، خراپه‌ی فڵانی به‌نده‌ت و سه‌ربازو شوێن که‌وته‌و کۆمه‌ڵه‌کانی له‌جنۆکه‌و مرۆڤ ، خوايه‌ پشتيوانم به‌ له‌ خراپه‌يان ، ستايشت پيرۆزو دياره‌و ئه‌و که‌سه‌ی په‌نات بۆ دێنێ شکۆمه‌نده‌و ناوت به‌رزو پيرۆزه‌و هيچ په‌رستراوێک نی يه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ .

 

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی زیکره کان

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی

 
 هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه  له ڕێگای خوادا