خواردن و خواردنه‌وه‌

پێش خواردن بڵێ ( بِسم الله ) وات‌ : به‌ناوی خوا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرت چۆو ئه‌وا هه‌رکاتێ بیرت که‌وته‌وه‌ بڵێ ( بِسمِ الله أوله وآخره ) واته : به‌ناوی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ره‌تاو کۆتايی دا .

یان پێش خواردن بڵێ : ( اللهم بارك لنا فيه وأطعمنا خيراً منه ) ،

واته‌ : خوایه‌ به‌ره‌که‌ت بڕژه‌ به‌سه‌رماندا له‌مه‌داو له‌م خواردنه‌ چاکترمان بده‌رێ .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر شيرت خوارده‌واه‌ له‌سه‌ره‌تادا بڵێ ( اللهم بارک لنا فيه وزدنا منه )  ، واته : خوایه‌ به‌ره‌که‌ت بڕژه‌ به‌ سه‌رمان دا له‌مه‌داو له‌مه‌مان بۆ زياد بکه‌ .

( وه‌ به‌ده‌ستی ڕاستت و له‌به‌رده‌می خۆته‌وه‌ بخۆ ) وه‌ ( قاپه‌کانيش بلێسه‌ره‌وه‌و هه‌رچيه‌کت له‌ده‌ست که‌وته‌ خواره‌وه‌ له‌ پارو هه‌ڵی بگره‌وه‌و بيخۆو فڕێ ى مه‌ده‌بۆ شيطان ) مسلم (2034  )

وه‌ ( به‌ پێوه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ نه‌خۆيت ) به‌ڵام شت خواردن به‌ ده‌م رێگاوه‌و به‌ ڕۆيشتنه‌وه دروسته‌ وهاوه‌ڵه‌کان( ره‌زای خوايان لێبێت )  کردويانه ‌. ‌ 

وه‌ که‌ته‌واو بوویت و لێ بوويته‌وه‌ بڵێ :  ( الحمد لله الذي أطعمني هذا ، وزرقنيه ، من غير حول مني ولا قوة )  ، واته : سوپاس و ستايش بۆ ئه‌و خوايه‌ی که‌ ئه‌م خوایه‌ی که‌ ئه‌م خواردنه‌ی دامێ ڕزق و رۆزی دام به‌ بێ گۆڕان و توانای خۆم . یان بڵێ :

 (  الحمدُ لله حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيهِ ، غيْرَ   [مَكْفيٍّ ولا]   مُوَدَّع ،  ولا مُستَغنَى عَنْهُ ربّنا  ) ، واته :  سوپاس و ستايش بۆ خوا ، ستايشێکی زۆری پاکی پیرۆز بێ ، خوای گه‌وره‌ به‌سمانه‌و وازمان لێ نه‌هێنراوه‌و وه‌لا نه‌نراوين که‌س نی يه بێ نياز بێ پێ ی په‌روه‌ردگارمان .

یان بڵێ : ( اللهم اطعمت واسقيت واقنيت و هديت و احييت ، فلک الحمد علی ما اعطيت )  ، وات‌ : خوایه‌ تۆ خواردن و خواردنه‌ت داوه‌ ماڵ و هه‌موو شتێکی ترت به‌خشوه‌و هيدايه‌تت داوه‌و ژياندووتو ، سا ستايش و سوپاس بۆ تۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌خشیه‌ته‌ .

 

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی زیکره کان

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی

 
 هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه  له ڕێگای خوادا