جه‌ژنه پيرۆزه کردن
( تقبل الله منا ومنکم ) ، واته : خوا له ئێمه‌و له تۆش قبوڵ بکات .
رۆژووه سوننه‌ته‌کان
1 ـ شه‌ش ڕۆژ له مانگی شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) : پێگه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت : ( هه‌ر که‌سێک مانگی ڕه‌مه‌زان بگرێت و به دوای دا شه‌ش ڕۆژ له مانگی شه‌وال بگرێت وه‌کو ڕۆژووی ساڵه‌که وايه ) .
2 ـ ( نۆ ) ڕۆژی یه‌که‌می مانگی (ذی الحجه) نومێنه‌ی حاجيان .
3 ـ مانگی موحه‌ڕه‌م : ( چاکترين ڕۆژوو دوای ڕه‌مه‌زان مانگی موحه‌ره‌مه ...)
4 ـ مانگی شعبان .
5 ـ دووشه‌مه و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌يه‌ک .
6 ـ ڕۆژه سپی يه‌کان (أيام البيض) واته : (13،14،15) ی هه‌موو مانگێک (مه‌به‌ست مانگی کۆچی يه) .....( بۆيه پێی ده‌وترێت(أيام البيض) چونکه مانگ له‌و سێ شه‌وه‌يدا زۆر ڕووناکه‌و دياره .
7 ـ ڕۆژ نا ڕۆژێک : ( له‌ڕۆژووی داود پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاه والسلام ) چاکتر نی يه که نيوه‌ی ساڵی ده‌گرت ، ڕۆژێک بگره‌و ڕۆژێک بشکێنه ) . ئه‌وه‌ش به مه‌رجێک شه‌رع ڕازی بێت و نه‌که‌وێته ئه‌و ڕۆژانه‌ی که دروست نی يه به ڕۆژوو بێت تيايدا وه‌ک : ( جه ژن ، ايام التشريق ، ڕۆژی هه‌ينی به ته‌نها ، ڕۆژی شه‌ممه(مه‌گه‌ر بۆ فه‌رز بێت) ... هتد .
8 ـ ڕۆژووی عه‌ره‌فه : ( ڕۆژووی ڕۆژی عه‌ره‌فه خوای گه‌وره ده‌يکاته مايه‌ی سڕينه‌وه‌ی گوناهی ساڵێکی پێشووی وه ساڵێکی دوایی ) .
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی زیکره کان
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی